بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەسکەندەر موئمنی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە بەسەرکردنەوەی خاڵی سنوریی خۆسرەوی لە پارێزگای کرماشان، وتی: تا ئێستا (ڕۆژی سێ شەممە) زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە ڕێگای سنوریی خۆسرەوییەوە چوونەتە عێراق کە بە هاوکاری بەرپرسانی هەر دوو وڵات، هەلومەرجی سەردانیکردنی زیارەتکاران لەم خاڵە سنورییەوە باشتر بووە.

ناوبراو وتی: تا ئێستا زیاتر لە 3 ملیۆن و 400 هەزار زیارەتکار لە 6 خاڵی سنورییەوە سەردانی عێراقیان کردووە و 2 ملیۆن کەس لەوان گەڕاونەتەوە.

ئەسکەندەر موئمنی ڕایگەیاند کە ماوەی مانەوەی زیارەتکاران لە خاڵە سنورییەکان بە شێوازی بەرچاو دابەزیوە و تێپەڕبوونیان خێراتر بووە.

ڕاشیگەیاند کە تا ئێستا هیچ کێشەیەکی ئەمنی ڕووینەداوە و خاڵە سنورییەکان لە ژێر چاودێری توندوتۆڵی هێزە ئەمنییەکاندان./.