بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دی وینتەر پێشتر پەیوەندی لەگەڵ ئینتەر، یوڤێنتوس و بۆرنمۆس هەبوو، بەڵام میلان بە ئۆفەرێک هەنگاوی ناوە کە پێدەچێت بۆ هەموو لایەنەکان گونجاو بێت. بە پێی قسەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڕی گواستنەوەکە 20 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام سەرچاوەکانی دیکەش لەوانە هەواڵی میلان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پاداشتی زیادەش لەم گرێبەستەدا هەیە./.
میلان بەرگریکاری پێشووی یوڤێنتۆسی کڕی
جام کوردی - چەند سەرچاوەیەک لە ئیتالیا رایانگەیاندووە کە میلان لەگەڵ جێنەوا گەیشتووەتە ڕێکەوتن بۆ گواستنەوەی کۆنی دی وینتەر.

August 12, 2025