بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند کە کۆمان ڕازی بووە پەیوەندی بە یانەی نەسر
بکات بە بڕی کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ. ئەم یاریزانە فەڕەنسییە بە گرێبەستێکی سێ ساڵە
یانەی بایرن میونشن جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە دەکات لە سعوودیە.
بۆ یانەی
نەسر، ڕاکێشانی ئەم پاڵەوانەی چامپیۆنزلیگ بە هەنگاوێکی جیدی دادەنرێت بۆ ڕکابەرەکانی،
چونکە یانەکانی دیکەی سعوودیە بەردەوامن لە بنیاتنانی هێڵی هێرشبەری بەهێز لەگەڵ یاریزانە
نوێکانی وەک جواو فلیکس و ئینیگۆ مارتینێز و هیوادارن ببنە ڕکابەری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی
پاڵەوانێتییەکە لەم وەرزەدا./.