بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێریک تن هاگ کێشەی تیپەکەی لە گۆڵدا چارەسەر کرد و بایەرلیڤەرکوزن ئەمڕۆ گرێبەستی لەگەڵ جانیس بلاسویچ، گۆڵپارێزی ئەڵمانی لە یانەی لایپزیگ بۆ ماوەی دوو ساڵ واژۆکرد. وردەکارییەکانی گرێبەستی نێوان بایرلیڤەرکوزن و لایپزیگ بۆ گواستنەوەی بلاسویچ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام میدیاکان دەڵێن لیڤەرکوزن بڕی 2 ملیۆن یۆرۆی داوە و جگە لەوەش ئەو یانە لە ماوەی گرێبەستی دوو ساڵەدا 1 ملیۆن یۆرۆی دیکە دەداتە لایپزیگ./.