بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵە بە گرێبەستی تاوەکو ساڵی 2030 پەیوەندی بە یانەی پاریسەوە کردووە و درێسی ژمارە 6 دەپۆشێت. ئەو یەکەم یاریزانی ئۆکرانییه له مێژووی ئەم یانەیەدا. بڕی گواستنەوەکە 67 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشت راگەێندراوە.

ناسر خەلیفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان دوای ئەم گواستنەوەیە ڕایگەیاند: یانەی پاریس سانجێرمان خۆشحاڵە بە هاتنی ئیلیا زابارنی. هەروەها خۆشحاڵین بە بەهێزکردنی تیپەکەمان بە واژۆکردنی گرێبەستی ئەم یاریزانە. ئیلیا یاریزانێکی بەهرەمەند و پیشەگەرە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پڕۆژە درێژخایەنەکەماندا.

ئیلیا زابارنی گوتیشی: زۆر خۆشحاڵم کە پەیوەندیم بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد کە باشترین یانەی جیهانە و باشترین پڕۆژەی هەیە. من لێرەم بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێک بدەم لە نێو یاریگا و بە پەرۆشم بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریم و هاندەران بناسم./.