بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئەم بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵە بە گرێبەستی تاوەکو ساڵی 2030 پەیوەندی بە
یانەی پاریسەوە کردووە و درێسی ژمارە 6 دەپۆشێت. ئەو یەکەم یاریزانی ئۆکرانییه له
مێژووی ئەم یانەیەدا. بڕی گواستنەوەکە 67 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشت راگەێندراوە.
ناسر خەلیفی
سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان دوای ئەم گواستنەوەیە ڕایگەیاند: یانەی پاریس سانجێرمان
خۆشحاڵە بە هاتنی ئیلیا زابارنی. هەروەها خۆشحاڵین بە بەهێزکردنی تیپەکەمان بە واژۆکردنی
گرێبەستی ئەم یاریزانە. ئیلیا یاریزانێکی بەهرەمەند و پیشەگەرە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی
و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پڕۆژە درێژخایەنەکەماندا.
ئیلیا
زابارنی گوتیشی: زۆر خۆشحاڵم کە پەیوەندیم بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد کە باشترین
یانەی جیهانە و باشترین پڕۆژەی هەیە. من لێرەم بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێک بدەم لە نێو یاریگا
و بە پەرۆشم بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریم و هاندەران بناسم./.