بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاشفۆرد دەیەوێت زۆرترین سوود لە ماوەی ئامادوەبوونی قەرزی لە یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانی پیشەگەری تۆپی پێی دوای چەند ساڵێکی سەخت.

ڕاشفۆرد لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا لێدوانی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە ئامادەبوونی لە بەرشەلۆنەدا. ئەم یاریزانە سەبارەت بە هاوڕێکانی و کوالیتییان لە ڕاهێناندا ڕایگەیاند: یاریکردن لەگەڵیان بەڕاستی هەستێکی تازەی هەیە. ئەوان بە شێوازی تایبەتی خۆیان یاری دەکن. ئەمە ئەزموونێکی نوێیە بۆ من و چێژی لێوەردەگرم. ڕاهێنان لەم تیپە لە ژێر گوشارێکی زۆردا ئەنجام دەدرێت، جیاواز لە تۆپی پێی بەریتانیا./.