بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی نیوکاسڵ ڕایگەیاند مالیک تیاو، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی میلان بە گرێبەستێکی چوار ساڵەوە پەیوەندی بەم یانەوە کردووە. یانەی نیوکاسڵ 35 ملیۆن یۆرۆ و  هەروەها 5 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشت بە یانەی میلان دەدات. مالیک تیاو بەرگریکارێکی بە ئەزموونە و لە چەندین پاڵەوانێتیدا 85 یاری بۆ یانەی میلان ئەنجامداوە./.