بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای شکستی یانەکانی سعودیە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر،
ئێمباپێ بووەتە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانیان. دەوترێت کە دەتوانرا لەم گواستنەوەیەدا نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆ بدرێت، سەرەڕای
ئەوەش گرێبەستێک بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ بۆ ئێمباپێ ئامادە دەکرا.
هیچ ڕێکەوتنێک
بۆ گواستنەوەی ئەم ئەستێرە بەرازیلییە نەکراوە، بەڵام خولی سعوودیە بەردەوامە لە گەڕان
بەدوای یاریزانە دیارەکان کە بتوانن وێنەی جیهانی خولەکە بەرز بکەنەوە. ڕاپۆرتەکان
باس لەوە دەکەن کە یانەکانی سعوودیە ئۆفەرێکی بە بڕی 350 ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئێمباپێ
ئامادە کردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا
ڕیال مەدرید هیچ فرۆشتنێک پشتڕاست ناکاتەوە. لەبەر ئەوەی ئێمباپێ لەم وەرزەدا درێسی
ژمارە 10 لە مەدرید لەبەردەکات و هەروەها ئەم یاریزانە بە گەورەترین سەرمایەی
بازرگانی و میدیایی یانەکە دادەنرێت./.