بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، جاک گریلیش بە فەرمی مانچستەر سیتی بە گرێبەستێکی یەک ساڵە جێهێشت و لە
وەرزی گۆڕانکاری ئەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی ئیڤەرتۆن کرد.
ئەم یاریزانه
دوای پشتڕاستکردنەوەی گواستنەوەی بۆ ئەم یانەیه له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێڤەرتۆن ڕایگەیاند: ئەم گواستنەوەیە زۆر گرنگە بۆ من. ئەمە
یانەیەکی مەزنە و هاندەرانی سەرسوڕهێنەری هەیە. لەو ساتەوە کە قسەم لەگەڵ ڕاهێنەرەکە
کرد، بۆم دەرکەوت کە تەنیا یەک شوێن هەیە دەمەوێت بۆی بڕۆم. هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
چەندین پەیامم لە هاندەرانی ئێڤەرتۆنەوە پێگەیشتووە و ئەمەش بەشێک بوو لەو هۆکارانەی
کە من ئێڤەرتۆنم هەڵبژارد./.