بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەیروت لە گەڵ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبووە.

لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان بەڕێوەچوو، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جارێکی دیکە ستایشی هاوکارییە بەردەوامەکانی ئێرانی بۆ ئەم وڵاتە و خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی کرد.

نەعیم قاسم هەروەها لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پەیوەندی برایانەی نێوان گەلانی ئێران و لوبنان کردەوە./.