بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس ئەلبەهادولی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێشوازیی لە 4 ملیۆن و 100 هەزار زیارەتکاری بیانی لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵی ئەربەعیندا کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو زیارەتکارانە لە 140 وڵاتی جیاجیاوە سەردانی کەربەلایان کردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە ئەمساڵ هیچ مەترسییەکی ئەمنی لە سەر ڕێوڕەسمەکە نەبووە.
پارێزگاری کەربەلاش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی زیارەتکاران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە./.