بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، شەوی ڕابردوو یانەی تۆتنهام لە جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر پاریس
سانجێرمان دۆڕا. یاریزانەکانی تۆماس فرانک تا خولەکی 85 بە دوو گۆڵ لە پێشەوە
بوون، بەڵام دواتر یاریزانانی پاریس دوو گۆڵیان تۆمارکرد و یارییەکە بەرەو لێدانی
سزای یەکلاکەرەوە چوو، لەوێدا بوو کە یانەی پاریس سانجێرمان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ڕاهێنەری
تۆتنهام له کۆتایی یارییەکەدا ڕایگەیاند: من
زۆر شانازی بە یاریزانەکان، یانەکە و تیپەکەوە دەکەم. ئەوان هەموو تواناکانیان
پێشکەش کرد و بەرامبەر یەکێک لە باشترینەکانی جیهان یارییان کرد. ئێمە بۆ ماوەی 80 خولەک زۆر باش یاریمان کرد بەرامبەر تیپێک کە
چوار یاریزانی سەرسوڕهێنەری هەبوو. ئێمە
شایەنی زۆر زیاتر بووین و باشتر لە ڕکابەرمان یاریمان کرد. تۆپی پێ هەندێک جار
نادادپەروەرانەیە./.