بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاریس سانجێرمان لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا ڕووبەڕووی تۆتنهام بووەوە. تۆتنهام لەم یارییەدا بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 39 و 48 پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام پاریس سانجێرمان لە دوایین خولەکەکاندا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، یارییەکەی یەکسان کرد.

لە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە، پاریس سانجێرمان توانی بە ئەنجامی 4 بەرامبەر 3 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ئەمەش بەهۆی زیرەکی گۆڵپارێزە نوێیەکەیەوە و لەئەنجامدا ئەم یانە گەورە جامی سووپەری ئەوروپای بەدەستهێنا./.