بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پاریس سانجێرمان لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا ڕووبەڕووی تۆتنهام
بووەوە. تۆتنهام لەم یارییەدا
بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 39 و 48 پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام پاریس سانجێرمان لە
دوایین خولەکەکاندا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، یارییەکەی یەکسان کرد.
لە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە، پاریس سانجێرمان
توانی بە ئەنجامی 4 بەرامبەر 3 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ئەمەش بەهۆی زیرەکی
گۆڵپارێزە نوێیەکەیەوە و لەئەنجامدا ئەم یانە گەورە جامی سووپەری ئەوروپای
بەدەستهێنا./.