بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن تورینگتۆن وەک جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی یانەی لۆس ئەنجلس ڕایگەیاند کە درێسی سۆن هیونگ مین بووە پڕفرۆشترین درێسی وەرزشی لە جیهاندا. درێسی ئەم یاریزانە کۆرییە کە بەم دواییانە پەیوەندی بە یانەی لۆس ئەنجلسەوە کردووە نەک تەنیا لە تۆپی پێ بەڵکو لە هەموو وەرزشەکاندا زۆرترین درێسی لێ فرۆشراوە لە تەواوی جیهاندا.

تورینگتۆن لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیایەکی وەرزشی ڕایگەیاند: ئەمە دووەم هەفتەیە کە ئێمە تەنیا باسی پڕفرۆشترین درێسی تۆپی پێ ناکەین، بەڵکو باسی پڕفرۆشترین درێسی وەرزشی دەکەین لە سەرانسەری جیهاندا. لەو کاتەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلس واژۆکردووە تاوەکو ئێستا درێسەکەی زیاتر لە هەموو وەرزشوانانی دیکەی جیهان فرۆشراوە./.