بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینسنت کۆمپانی جیابوونەوەی کینگسلی کۆمانی پشتڕاستکردەوە و دانی بەوەدا نا کە بایرن میونشن یاریزانێکی بەتوانا لەدەست دەدات. کۆمان لەم هەفتەیەدا ماڵئاوایی لە بایرن کرد و لە سعوودیە پەیوەندی بە یانەی نەسر دەکات.

ڕاهێنەری بایرن سەبارت بەم بابەتە ڕایگەیاند: کاتێک یاریزانێکی سەرکەوتوو یانەکە جێدەهێڵێت، هەمیشە ڕووداوێکی خەمبارە بۆ ئەندامی یانەکە. دەبێت لە بڕیار و داواکارییەکانی تێبگەین. ئێمە ڕێزێکی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی کردوویەتی، بەڵێ، ئێمە یاریزانێکی مەزن لە دەست دەدەین./.