بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە فەرمییەکان پیشان دەدات کە ئەمساڵ 21 ملیۆن و 103 هەزار و 524 کەس بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) – ئەربەعین – سەردانی کەربەلای پیرۆزیان کردووە.
ساڵی ڕابردوو ژمارەی زیارەتکارانی ئەربەعین، 21 ملیۆن و 480 هەزار و 525 کەس لە عێراق و وڵاتانی جیاجیاوە بووە.
ساڵی 2023 بە هەمان شێوە 22 ملیۆن و 19 هەزار و 146 کەس و ساڵی 2022، 22 ملیۆن و 198 هەزار و 640 کەس سەردانی کەربەلایان کرد.
ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی ئەمساڵ زیاتر لە 3 ملیۆن کەس بووە./.