بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مریەم دارابی شارەزا لە بواری تەندرووستی ئاماژەی بە بەرزی بڵاوبوونەوەی شەکرەی جۆری 1 لە منداڵاندا کرد و ڕایگەیاند: ئەم نەخۆشییە بەزۆری لە دوو تەمەنی مەترسیداردا دەردەکەوێت، 6 و 7 ساڵ و هەروەها لە تەمەنی باڵغبوون.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە :هەندێک لە گرنگترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە تینوویەتی زۆر، میزکردنی زۆر، دابەزینی کێشی بێ هۆکار و میزکردن لە شەودا. لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا لەوانەیە منداڵان تووشی ڕشانەوە، دڵ شێواندن، ئازاری گەدە و نائارامی بن کە پێویستیان بە بۆ پشوودان لە نەخۆشخانە هەیە. بەداخەوە لە هەر چوار منداڵێکی تووشبوو، یەک منداڵ نیشانەی پێشکەوتووی ئەم نەخۆشییە هەیە.

دارابی لە درێژەدا ڕایگەیاند: گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان، زیادبوونی خواردنی خێرا و کەمی چالاکی جەستەیی بەتایبەتی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵانەوە بووەتە هۆی زیادبوونی قەڵەوی و لە ئەنجامدا بڵاوبوونەوەی شەکرە لە منداڵاندا.

شەکرەی جۆری 1 تەنیا بە ئەنسۆلین چارەسەر دەکرێت، بەڵام شەکرەی جۆری 2 دەتوانرێت بە گۆڕانکاری خۆراکی، چالاکی جەستەیی زیاد و بەکارهێنانی دەرمانی گونجاو چارەسەر بکرێت./.