بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە ستیڤن فیگن کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سیاسەت بە پێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دەکات.

ئەعرەجی ڕایگەیاند کە عێراق لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدا و وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری، پەیوەندییەکی هاوسەنگی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا هەیە./.