بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند کە خوان گارسیا و مارکۆس
ڕاشفۆرد سبەی ئامادە دەبن بۆ یاریی بەرامبەر یانەی مایۆرکا. یارییەک کە بە یەکەم یاری
بەرشەلۆنە لە وەرزی نوێی لالیگادا دادەنرێت.
لاپۆرتا لە
وتارەکەیدا بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند: ئەگەر فلیک بیەوێت، خوان گارسیا و ڕاشفۆرد
دەتوانن سبەی یاری بکەن. بە وتەی لاپۆرتا، یانەکە هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ تۆمارکردنی
ئەو دوو یاریزانە لە دەستەی خولی ئیسپانیا تەواو کردووە و ئێستا چاوەڕێی ڕەزامەندی
کۆتایی لالیگایە. هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ وەرزی داهاتوو خواست و ئەدای تیپەکەی
بە ئەرێنی هەڵسەنگاند./.