بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوەڕوانی هاندەرانی یانەی نەسر کۆتایی پێهات و گرێبەستە گەورەکەی هاوینی ئەمساڵ لە یانەی بایرن میونشنەوە گەیشت. یانەی نەسر ڕایگەیاند کە کینگسلی کۆمان گریبەستیکی سێ ساڵەی واژۆکردووە و ئێستا یاریزانی یانەی نەسرە.

یانەی نەسر بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاند کە کینگسلی کۆمان پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کردووە. ئەم یانەیە لە وەسفی ئەم ڤیدیۆیەدا نووسیویەتی: بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، شەڕ لەگەڵ کات دەکات. بەخێرهاتنی ئەستێرە نوێکەمان بکەن، کۆمان ئێستا یاریزانی یانەی نەسرە./.