بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هوگۆ ئیکیتیکێ، کڕینی نوێی لیڤەرپولە لەم هاوینەدا و لە یەکەم دەرکەوتنی لە پرێمەرلیگ ئاستێکی نایابی هەبوو و نیشانیدا کە بۆچی ئارنێ سلۆت سوور بوو لەسەر هێنانی ئەو یاریزانە.

ئاستی نایابی ئیکیتیکێ بووە هۆی ئەوەی نازناوی باشترین یاریزانی یاریگا بەدەست بهێنێت. هەروەها هاندەرانی لیڤەرپول لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ستایشی دەکەن و هەندێک پێیان وابوو ئەو دەستپێکەری سەردەمێکی نوێیە لە هێڵی هێرشەبری تیپەکەدا.

ئیکیتیکێ دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا ڕایگەیاند: ئاستی ئەمڕۆم باش بوو، بەڵام توانای یاریکردن لە خۆمدا دەبینم زۆر باشتر لە ئەمڕۆ.

کاتێک پرسیاری لێکرا کە نموونەی تۆپی پێی کێیە، وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی دایەوە: من بەڕاستی نەیمارم خۆشدەوێت، بەڵام ناتوانم وەک ئەو یاری بکەم. نموونەی سەرەکی من کەریم بێنزیمایە، هەم بە هۆی ڕۆڵە گرنگەکەی لە تۆپی پێ و هەم بۆ شێوازی یاریکردنی./.