بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق ناتوانێت بە زۆر حەشدی شەعبی چەک بکات.
ناوبراو هەروەها وتی کە دەبێت ئەو یاسایانە لە عێراقدا پەسەند بکرێن کە جێبەجێکردنی دەستوور دەستەبەر بکەن.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە کاتی خستنەڕووی یاسای حەشدی شەعبی هەڵە بووە.
ناوبراو وتی کە حکومەت بە زۆر ناتوانێت چەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی وەربگرێت./.