داعش بە پشتیوانی و هاوکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی 2014 حکومەتی لە بەشێک لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند. کاربەدەستانی باڵای ئەمریکا لەو کاتەدا بە ئاشکرا بوونی پەیوەندی و هاوکارییان لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش پشتڕاست کردەوە، کە واتە هیچ گومانێک لەوەدا نەبووە کە داعش دەستکرد و بەرهەمی ژوورە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئامانجی تایبەت و هەروەها تێکدانی ڕەوشی ناوچەکە بووە.

هەمووان دەزانن کە داعش لەو سەردەمەدا چ تاوان و کۆمەڵکوژییەکی لە عێراق کرد، ئەوەی کوردانی ئێزدی هێشتا ساڕێژ نەبووە و تەنانەت داعش مەترسی گەورەشی لە سەر هەولێر و هەرێمی کوردستان دانا.

لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕی، هەڕەشە و مەترسییە گەورەدا کە بەشێکی زۆر لە خاکی عێراق کەوتە دەستی تیرۆریستانی داعش و تەنانەت تا دەروازەکانی بەغداش ئەم مەترسییە هەبوو، مەرجەعییەتی باڵای شیعە لە عێراق فەتوای پێکهێنانی هێزێکی نیشتمانیی بۆ پاراستنی وڵات و دەرهێنانی لەو مەترسییە دەرکرد.

حەشدی شەعبی دامەزرا و بووە ڕزگارکەری عێراق و شکستپێهێنانی گرووپی تیرۆریستانی داعش.

بە هۆی ئەوەی کە حەشدی شەعبی پیلانەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پووچەڵکردووەتەوە، ئێستا واشنتن دەیەوێت ژەهری خۆی بە سەر ئەم هێزە نیشتمانییەدا بڕێژێت. عێراقییەکان یاسای حەشدیان بردووەتە پەرلەمان و بڕیارە چاکسازی لە پێکهاتەی ئەو هێزەدا بکرێت بەڵام ئەمریکییەکان گوشارەکانیان لە سەر حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی بۆ ڕێگری لە پەسەندکردنی ئەو یاسایە چڕکردووەتەوە.

تەنیا ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە کە بە نەمانی هێزێکی نیشتمانیی وەک حەشدی شەعبی، دیسانەوە پیلانەکانی لە عێراق و ناوچەکە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە بەر ئەوەی کە دەزانێت تا حەشد مابێت ئەو پیلانانە لە عێراقدا سەرکەوتوو نابێت./.