بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بایرن میونشن دانوستانەکان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کریستۆفەر نکونکو هێرشبەری چێڵسی خێراتر دەکات. بە پێی ڕاپۆرتی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، بایرن میونشن لە ماوەی چوار بۆ پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە پەیوەندی لەگەڵ یانەی چێڵسی کردووە و دانوستانەکان سەبارەت بە پێکهاتەی گرێبەستەکە و تێچوون و مەرجەکانی بەردەوامە. لە وەرزی ڕابردوودا، کریستۆفەر نکونکو لە 46 یاریدا 15 گۆڵی تۆمارکرد و 5 ئەسیستی پێشکەش کرد./.
هێرشبەری چێڵسی سەرنجی بایرن میونشنی ڕاکێشاوه
جام کوردی - بایرن میونشن پەلەیە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نکونکو. تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام دانوستانەکان بەردەوام دەبن.

August 17, 2025