بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خوان گارسیا لە یەکەم دەرکەوتنی فەرمی وەک گۆڵپارێزی نوێی بەرشەلۆنە بەرامبەر مایۆرکا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد. یەکەم یاریی زۆر ئەرێنی بوو، بەڵام بێ کێشە نەبوو. لە کاتی یاریی بەرامبەر یانەی مایۆرکا، هێرشبەری تیپی بەرامبەر بە پێ لێدانێکی خراپی لە دەموچاوی گارسیا دا و ئەمەش بووە هۆی دەرکردنی هێرشبەرەکە.

کاتێک لە گارسیا پرسیار کرا سەبارەت بەم ڕووداوە، بەبێ دوودڵی گوتی: ئەو لە دەموچاوم دا. من دووبارەکردنەوەی دیمەنەکەم نەبینیوە، بەڵام لێدانەکە بەر دەموچاوم کەوت. نازانم لە کوێی جەستەم، بەڵام بەر دەموچاوم کەوت. ئەگەر یاریدەدەری ناوبژیوان ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت کارتی سوور وەربگرێت، ئەوە بڕیارێکی ڕاست بوو. پێکانێکی زۆر خراپ بوو و ئێستا چارەسەری بۆ دەکەم./.