بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاری کەین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاهەنگی گێڕا دوای بردنەوەی 2-1 لە یانەی شتوتگارت و بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیا.

کەین لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ڤیدیۆیەکی لەگەڵدا بوو، ڕایگەیاند: ئێمە لێرەین، یەکەم جامی وەرز. هەستێکی سەرسوڕهێنەری هەیە. دەزانی، یاریی لەم شێوەیە بە هیچ شێوەیەک ئاسان نییە، بەڵام دەبێت ستایشی هاوڕێکانم بکەین. هەنگاوێکمان بەرەو پێشەوە ناوە و بەردەوام دەبین، چاوەڕێی جامی داهاتووین.

پاشان بە میدیاکانی ئەڵمانیا گوتی: ئەمە سەرەتایەک بوو کە ئێمە دەمانویست، بە هەستێکی باش و سەرکەوتن. هاوینێکی کورت بوو کە بەسەختی ڕاهێنانمان دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا، شێوازی یاریکردنمان ئەمڕۆ باش بوو./.