بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی بایرن میونشن شەوی ڕابردوو لە جامی سوپەری ئەڵمانیا بەرامبەر
شتوتگارت یاریی کرد و توانی بە ئەنجامی 1-2 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بەم شێوەیە بەوپەڕی
هێزەوە هەنگاوی یەکەمی وەرزی نوێی ناوە و ئەم سەرکەوتنە پەیامێکی گرنگی بۆ یانەکانی
دیکە هەبوو.
ئەمە یەکەم یاری فەرمی دیاز لەگەڵ بایرن میونشن دادەنرێت.
توانی له یارییەکەی شەوی ڕابردوودا گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات. ئەم گۆڵه له
خولەکی 77 تۆمارکرا و دیاز ڕۆڵێکی گرنگی له سەرکەوتنی یانەکەی هەبوو.
دیاز دوای
کۆتایی هاتنی ئەم یارییە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاند: ئەمشەو زۆر
دڵخۆشم. تۆمارکردنی گۆڵ بەڕاستی تایبەت و بێهاوتا بوو بۆ من. یەکەم نازناو و جامی
فەرمی و یەکەم گۆڵم بۆ بایرن، دەتوانم چی زیاتر بڵێم؟
من بەدوای
یانەیەکی گەورەدا دەگەڕام کە بەشداری لە پێشبڕکێی گەورە بکات و خۆشحاڵم کە ئێستا لێرەم.
یاریکردن لەگەڵ هاری کەین تایبەتە، ئەو بەهرەیەکی ڕاستەقینەیە. یاریکردن لەگەڵیدا زۆر ئاسانە چونکە کوالێتییەکی ناوازەی
هەیە./.