بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هێزە داگیرکەرەکان بە ئامانجی دامەزراندنی خاڵەکان لە قوڵایی ناوخۆی سوریا، شەش هەفتە لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دزەکردنە ناو سنورەکانی پارێزگاکانی قونەیتەرە و دەرعا دەستپێکردووە و پێشڕەوییان کردووە بۆ ناوچەی سویدا.
ئەو سەرچاوە ئاگادارانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە تا ئێستا زیاتر لە 20 خاڵی جێگیرکردنی ڕاستەوخۆ، کە بە ئامێری سەربازی قورس پشتگیری دەکرێن، چاودێری کراون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕژێمی داگیرکەر بە دەستبەسەرداگرتنی ئەم ناوچە گرنگانە، هەوڵدەدات سیاسەتی "کاری ئەنجامدراو" بسەپێنێت. ئۆپەراسیۆنی دزەکردنەکە بە ڕەزامەندی گرووپەکانی "ئەحمەد ئەلشەرع"، ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی کە خۆی بە سەرۆکی کاتی سووریا ناوبردووە، ئەنجام دەدرێت.
دوابەدوای ڕووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، ڕژێمی داگیرکەر سوودی لەو ئاژاوەگێڕییە وەرگرتووە کە لە سوریادا زاڵە و توانیویەتی دەست بە سەر زۆر ناوچە و گوند و شارۆچکەدا بگرێت، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی قونەیتەرە و سویدا و دەرعا./.