بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عیبری لەوانەش کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی گاڵتەیان بە هێرشەکانی ئەو ڕژێمە کردووە بۆ سەر وێستگەی کارەبای " حەزیز " لە باشوری سەنعا و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو هێرشانە بێ کەڵکن و بەڵگەی شکستی تەلئەبیبن.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو هێرشە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر یەمەنییەکان نەبووە.
کەناڵەکە ئەوەی ڕوودەدات بە جۆرێک لە لێدان و ڕاکردن لە نێوان هەردوولا وەسفی کردووە؛ یەمەنییەکان تەقەیان دەکرد و سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ژێرخانی ئەوانی دەکردە ئامانج کە بە خێرایی چاک دەکرایەوە.
کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە هێرشەکانی تەلئەبیب تا ئێستا کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر یەمەنییەکان نەبووە و ئەوانیش سوورن لە درێژەدان بە شەڕی دژی ئەو ڕژێمە./.