بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سادق غەریانی ڕایگەیاند کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت ئیمارات و میسر لە شەڕی غەززەدا ئاسانکاری بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن.

ناوبراو وتی: ئیمارات و میسر ئەو دوو وڵاتەن کە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا ڕۆڵیان هەیە.

موفتی لیبیا وتی: لە کاتێکدا کە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوکارییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پچڕاندووە، ئیمارات و ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ تەلئەبیب ئاسایی کردووەیەوە، خزمەتگوزاری پێشکەش بە زایۆنیستەکان بە تایبەت لە بەندەرەکانیان دەکەن./.