بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، میدیاکانی ئیتاڵی و ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنە دەرفەتی
ئەوەی پێدراوە گرێبەست لەگەڵ بنجامین پاڤارد بکات دوای ڕۆیشتنی لەناکاوی ئینیگۆ
مارتینێز. بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی کەمی یاریزان دەبێتەوە لە هێڵی ناوەڕاستی بەرگریدا
و ئەگەری کڕینی یاریزانێکی نوێ لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی تاوەکو مانگی ئەیلول له بەردەسته.
جارێکی دیکه
ناوی پاڤارد بۆ یانەی بەرشەلۆنه هاتووه به هۆی پەیوەندییه نزیکەکانی لەگەڵ هانسی
فلیک. ئەم یاریزانە فەرەنسییە لە ماوەی یاریکردنیدا لە بایرن میونشن لە ژێر ڕاهێنەرایەتی
فلیک یاریی کردووە. دەوترێت ئەو یاریزانە پێشوازی لەم گواستنەوەیەی کردووە چونکە پێشتر
گرێبەستێکی گرانبەهای لە خولی سعوودیە ڕەتکردبوو بۆ ئەوەی لەبەرزترین ئاستی تۆپی پێی
ئەوروپا بمێنێتەوە./.ا