بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێسی بەهۆی پێکانەوە چەند یارییەکی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەدەست داوە، ئەمەش گومانی لەسەر توانای ئەو یاریزانە دروستکردووە بۆ مانەوە لە ئاستێکی بەرز لە تۆپی پێدا. لە کاتێکدا کەمتر لە ساڵێک ماوە بۆ مۆندیال، زۆر کەس ئەو پرسیارەیان خستۆتەڕوو کە ئایا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەتوانێت پشت بەم ئەستێرەی ئینتەر میامی ببەستێت یان نا.

بەڵام دی ماریا پێی وایە ئەم گفتوگۆیە هیچ مانایەکی نییە، چونکە مێسی هێشتا یاریزانێکی بەهێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینه و دەیەوێت نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنێت.

ئەم یاریزانه له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکان ڕایگەیاند: بەڵێ، گرنگ نییە بارودۆخەکە چییە، گرنگ نییە چی روودەدات، مێسی دەبێت لە مۆندیالدا لە هەر بارودۆخێکدا بێت یاری بکات. ئەم یاریزانە دیاردەیە. با ئەو دەرفەتە لە دەست نەدەین کە سەیری بکەین. من سەیری یارییەکانی ئینتەر میامی دەکەم چونکە دەمەوێت مێسی ببینم./.