بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێدەچێت هۆیلەند لە یانەی مانچستەر یۆنایتد سوودی نەبێت، چونکە یانەکە لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی ئەم هاوینەدا بڕێکی زۆری خەرج کردووە بۆ ڕاکێشانی بنجامین سێسکۆ لە لایپزیگەوە بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری تیپەکە لە وەرزی نوێدا بەهێز و بارودۆخەکە باشتر بکات.

له چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەگەری گواستنەوەی ئەم یاریزانه بۆ یانەی میلان بڵاوبووەتەوه و باس لەوە دەکرێت که ڕاسموس ئامادەیه بچێتە ڕێزی یانەی میلان.

ئیگلی تارێ بەڕێوەبەری وەرزشی میلان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیاکان لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ڕایگەیاند: هۆیلەند هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئێمە. ئێمە بیری لێدەکەینەوە، بەڵام لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشیدا هەرگیز نازانیت چی روودەدات./.