بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای گرنگی و بایەخدان بە جۆشوا زیرکزی لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشیدا، ئەم یاریزانە هۆڵەندیە بۆ فرۆشتن نییە و پێدەچێت بۆ وەرزی 2026/2025 لە پێکهاتەی مانچستەر یۆنایتد بمێنێتەوە.

 بە پێی راپۆرتەکەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئەم بڕیارە چەند مانگێک لەمەوبەر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی یانەکە و روبن ئامۆریم ڕاهێنەری مانچستەر یۆنایتد دراوە. ئەو سەرچاوەیه جەختی لەوەشکردەوه که به هیچ شێوەیەک دانوستان لەگەڵ هیچ یانەیەکی خولی ئیتالیا بۆ گواستنەوەی ئەم هێرشبەره بۆ ئەو خوله نەکراوه./.