بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، سەرەڕای گرنگی و بایەخدان بە جۆشوا زیرکزی لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشیدا،
ئەم یاریزانە هۆڵەندیە بۆ فرۆشتن نییە و پێدەچێت بۆ وەرزی 2026/2025 لە پێکهاتەی
مانچستەر یۆنایتد بمێنێتەوە.
بە پێی راپۆرتەکەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئەم بڕیارە چەند
مانگێک لەمەوبەر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی یانەکە و روبن ئامۆریم ڕاهێنەری مانچستەر یۆنایتد
دراوە. ئەو سەرچاوەیه جەختی لەوەشکردەوه که به هیچ شێوەیەک دانوستان لەگەڵ هیچ یانەیەکی
خولی ئیتالیا بۆ گواستنەوەی ئەم هێرشبەره بۆ ئەو خوله نەکراوه./.