بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، جیانلویجی دۆناروما پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت چونکە لویس ئەنریکی چیتر
پشتی پێ نابەستێت. هەڵبژاردەی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان لوکاس شڤالیێرە کە بەم دواییانە
لە یانەی لیل کڕدراوە. داهاتووی گۆڵپارێزە ئیتاڵییە تەمەن 26 ساڵەکە کە ساڵێک ماوە
لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، هێشتا نادیارە.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی
فابریزیۆ ڕۆمانۆ کە ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕە لە گۆڕانکاری وەرزشی تۆپی پێ، نوێنەرانی
دۆناروما لەگەڵ یانەی سیتی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە. هەرچەندە پاریس سانجێرمان
چیتر پشت بە دۆناروما نابەستێت، بەڵام سیتی بەنیازبوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی
لە ساڵی 2026 گرێبەست لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزە ئیتالییە واژۆبکات چونکە ڕەزامەندی
گواردیۆلای هەیە./.