بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندی دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، میدیای فەرمی سوریا ئەم پەیوەندییەی پشتڕاست کردەوە.

ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا لە پاریس لە گەڵ شاندێکی ڕژێمی زایۆنیستی کۆبووەتەوە.

تەوەری سەرەکی ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەکان و پشتیوانی لە سەقامگیری ناوچەکە بووە.

کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەم پەیوەندییە لە 25 ساڵی ڕابردوودا بۆ یەکەم جارە کە ڕوویداوە.

ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆبوونەوە بە نێوەندگێڕیی ئەمریکا کراوە./.