بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەزیز نەسیرزادە لە پەراوێزی چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازیی وڵاتانی بیانی لە تاران کە بە بۆنەی " ڕۆژی پیشەسازی بەرگری " بەڕێوەچوو، وتی: لە شەڕی 12 ڕۆژەدا ڕوبەڕوی هێزێکی پاڵپشتیکراو بووینەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شەڕەدا تەنیا ڕوبەڕوی ڕژێمی زایۆنیستی نەبوویەوە، بەڵکوو تەواوی هێزی لۆجستی، هەواڵگری و پشتیوانی ئەمریکا لە شەڕەکەدا ئامادەبوو.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا هیچ بەسراوەییەکی بە دەرەوە نەبوو و ئەوەی کە لە شەڕەکەدا بەکارهێنرا، بەرهەمی پیشەسازی بەرگری ناوخۆیی بوو، ئەو مووشەکانەش کە بەکارهێنران، ئامانجەکانیان پێکا و زیانێکی زۆری بە سەر دوژمندا سەپاند.
نەسیرزادە وتی: ئەو مووشەکانەی کە لە شەڕی 12 ڕۆژەدا بەکارهێنران، درووستکراوی چەندین ساڵی ڕابردووی وەزارەتی بەرگری بوون، ئەمڕۆ مووشەکی زۆر درووستکراوە کە توانا و کاریگەرییەکی زۆریان بەراورد بە مووشەکەکانی ڕابردوو هەیە و ئەگەر دوژمنی زایۆنیستی هەر دەستدرێژییەک بکاتەوە، کەڵک لەم مووشەکانە وەردەگرین./.