بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا بانگەشەی ئەوەیکرد کە جیهان چیتر بەرەو شەڕی سێهەمی جیهانی هەنگاو نانێت.

ناوبراو وتی: لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن جیهان دۆخێکی دیکەی هەبوو و مەترسی شەڕی سێهەمی جیهانی هەبوو، بەڵام ئێستا وەها نییە و ئەمەش هەواڵێکی خۆشە و چیتر پێویست بە نیگەرانی ناکات.

لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش ئەوە دێت کە لەم ماوەیەدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووە و پاشان لە کۆشکی سپی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردەکانی ئەورووپا کۆبووە./.