بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی رۆما هەوڵدەدات یاریزانی پێویست بکڕێت بۆ بەهێزکردنی تیپەکە لە وەرزی
گۆڕانکاری وەرزشی هاوینەدا و ئامانجی ئەوەیە تیپێکی بەهێز بۆ وەرزی نوێ پێشکەش
بکات کە بتوانێت رکابەری لەسەر نازناوی پاڵەوانێتییەکە لە خولی ئیتالیا بکات.
ئەم یانەیە لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە لیۆن بەیلی
بەشێوەی قەرز لەیانەی ئەستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بەیانەکەیەوە کردووە. ئەم
بەیاننامەیە دەڵێت: یانەی ڕۆما خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی
ئەوەی کە لیۆن بەیلی لە ئەستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە. ئەم هێرشبەرە
بە گرێبەستی قەرز بۆ ماوەی یەک ساڵ پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات./.