بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڕافینیا یەکێکە لەو 30 پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین کە لە ڕێوڕەسمێکدا
لە 22ی ئەیلول لە پاریس بەڕێوەدەچێت. لە بەشێکی چاوپێکەوتنکدا کە لەلایەن ڕێکخەرانی
مراسیمی تۆپی زێڕین که لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، ڕافینیا دانی بەوەدا
نا کە بۆ ئەو بوون لە نێو پاڵێوراوەکاندا خۆی سەرکەوتنێکی گەورەیە.
ئەو سەبارەت
بەم بابەتە ڕایگەیاند: بوون لە نێو پاڵێوراوەکانی تۆپی زێڕین سەرکەوتنێکە بۆ من. هەموو سەرکەوتنێک
کە لە ماوەی ژیانی پیشەگەری تۆپی پێمدا بەدەستم هێناوە، ئەنجامی هەوڵی بەردەوام و ڕاهێنان
بووە./.