بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سەلاح بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا کە سێ جار خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەی لە 52 یاریدا 34 گۆڵی تۆمارکرد و 23 ئەسیستی گۆڵی پێشکەش کرد.

ئەم یاریزانه باسی له سەرەتای یاریکردنی له میسرەوه تا گەیشتن به لوتکەی تۆپی پێی جیهان کرد و باسی ئەو کێشانەی کرد که له ماوەی ژیانی تۆپی پێی پیشەگەریدا ڕووبەڕووی بووه بەتایبەتی دوای شکستەکانی له یانەی چێڵسی.

ئەم یاریزانە میسرییە ڕایگەیاند: هەستی من باوەڕپێنەکراوە. دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم کە دەنگیان بە من دا. ئەنجامدانی کارێکی لەو شێوەیە لە تەمەنی 33 ساڵیدا جێگەی سەرنجە. بیرمە 10 ساڵ لەمەوبەر لە چێڵسی سەرکەوتوو نەبووم. کاتێک دەچیتە شوێنێک و سەرکەوتوو نابیت، هەمیشە لە مێشکتدا دەمێنێتەوە. من سەیری خۆم دەکەم، کوڕێکی میسری کە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە تۆپی پێ./.