بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بێخەوی یەکێکە لە کێشە باوەکانی شێوازی ژیانی مۆدێرن که کاریگەری خراپی
لەسەر تەندرووستی جەستەیی و دەروونی هەیە. بەڵام توێژینەوەکانی ئەم دواییانە پەیوەندییەکی
نیگەرانکەریان لەنێوان کەمخەوی درێژخایەن و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی
دڵ دەرخستووە.
ئەو کەسانەی
شەوانە کەمتر لە 6 کاتژمێر دەخەون لەسەدا 20ی زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن. ئەم
کەسانە زیاتر مەترسی بەرزی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆل و خراپی کارکردنی
خوێنبەریان هەیە. لە لایەکی ترەوە، کەمخەوی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی
دڵەڕاوکێی وەک کۆرتیزۆڵەوە هەیە. ئەم هۆرمۆنانە لە درێژخایەندا دەبنە هۆی زیان گەیاندن
بە دیواری خوێنبەرەکان و ئەگەری هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا زیاد دەکەن کە هەردووکیان
بە هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکانی دڵ دادەنرێن.
ڕاسپاردەکانی پسپۆڕان بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو بەم شێوەیەن:
1- هەموو
شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا بخەون
2- خۆبەدوورگرتن
لە خواردنی کافاین لە شەودا
3- شوێنێکی
ئارام و تاریک و فێنک ئامادە بکەن بۆ خەوتن
4- پێش
کاتی خەوتن ئاستی ڕووناکی مۆبایل و تەلەفزیۆن کەم بکەرەوە./.