بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرنچک یەکێکە لەو خۆراکانەی کە ساڵانێکە لە لایەن زانستی پزیشکی کۆن بەکار دەهێنرێت و ئەمڕۆ بە هەوڵی توێژینەوەی زانستی نوێ سەرنجێکی زۆری ڕاکێشاوە. ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەکانی وەک ڤیتامین C و E، ڕیشاڵ، فلاڤۆنۆئید، ترشە چەورییە گرنگەکان، کالسیۆم، مەگنیسیۆم و دژە ئۆکسێنەرەکان.

بەهێزکەری ئێسک:

سرنچک بەتایبەتی لە شێوەی وردکراویدا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە لە کالسیۆم و فۆسفۆر و مەگنیسیۆم.  ئەم پێکهاتانە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەهێزکردنی ئێسک و ددان و خواردنی بەردەوامیان بەتایبەتی لە تەمەنی پیریدا دەتوانێت ڕێگری لە پووکانەوەی ئێسک بکات. تێکەڵکردنی لەگەڵ شیر چارەسەرێکی سروشتی و کاریگەرە بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی ئێسک.

پاڵپشتی تەندرووستی دڵ:

پێکهاتەکانی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسێنەرەکان کە لە سرنچکدا هەن کاریگەرن لە کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستە و باشترکردنی کاری خوێنبەرەکان. ئەم تایبەتمەندییانە وایکردووە بژاردەیەکی سروشتی بێت بۆ باشترکردنی تەندرووستی دڵ، ڕێکخستنی پەستانی خوێن و کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن.

چارەسەری سروشتی بۆ ئازاری جومگەکان:

سرنچک تایبەتمەندی دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە. وردکراوەکەی بە تایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە تووشی هەوکردنی جومگەکان و ئازاری جومگەکان دەبن بەسوودە.

بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و هەرس:

بوونی ڤیتامین C و ڕیشاڵ و پێکهاتەی دژە بەکتریا لە سرنچکەدا دەیکاتە مادەیەکی بەهێزکەر بۆ سیستەمی بەرگری. ئەم میوەیە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی وەک هەڵامەت و هەروەها کاریگەرە لە چارەسەرکردنی قەبزی و سکچوون بە ڕێکخستنی جوڵەی ڕیخۆڵە.

پاڵپشتی له پێست و قژ:

سارنچک بە پێکهاتەی دەوڵەمەندی ڤیتامین A و E ڕێگری لە پیربوونی پێشوەختی پێست دەکات و جوانی پێست زیاد دەکات و یارمەتی کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ دەدات./.