بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڤیتامین B لە ڕاستیدا
کۆمەڵێک لە ڤیتامینە جیاوازەکانە کە هەریەکەیان ڕۆڵێکی تایبەت لە جەستەدا دەگێڕن. ڤیتامینەکانی
B بۆ گۆڕینی
خۆراک بۆ وزە، بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان و پاراستنی تەندروستی خانەکانی دەمار زۆر
گرنگن.
ڕۆڵی ڤیتامینەکانی
گروپی B:
١- B1 (تیامین): یارمەتی کاری مێشک و کۆئەندامی
دەمار دەدات و ڕێگری لە ماندووبوون دەکات
٢- B2 (ریبۆفلاڤین): پاراستنی تەندروستی پێست و چاو
و کاری خانەکان
٣- B3 (نیاسین): یارمەتی میتابولیزمی وزە دەدات و
کۆلیسترۆلی خوێن کەم دەکاتەوە
٤- B5 (ترشی پانتۆتێنیک): بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی
سترێس و چەوری
٥- B6 (پیریدۆکسین): ڕێکخستنی میزاج و یارمەتیدەر
لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان
٦- B7 (بیۆتین): بەهێزکردنی
قژ و پێست و تێکشکاندنی شەکر و چەوری
٧- B9 (فۆلات): لە کاتی دووگیانیدا زۆر گرنگە بۆ
گەشەی کۆرپەلە
٨- B12 (کۆبالامین):
ڕێگری لە کەم خوێنی و بەهێزکردنی کاری دەمارەکان./.