بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناپۆلی دانوستاندنێکی نوێی دەستپێکردووە بۆ ڕاکێشانی هۆیلوند لە مانچستەر یۆنایتد. فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕایگەیاند کە ناپۆلی دانوستانێکی ئەرێنی لەگەڵ نوێنەرانی هۆیلوند کردووە، چونکە ئەو یاریزانە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ تۆپی پێی ئیتالیا.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو مەرجی داناوە کە دڵنیایی دەدات کە ماوەیەکی درێژخایەن لەم تیپەدا ئامادەبێت نەک تەنیا گواستنەوەیەکی قەرزی. جگە لە پاڵەوانی ئیتالیا، یانەی میلانیش حەز بە گرێبەستکردن لەگەڵ هۆیلوند دەکات و لەم بارەیەوە دانوستانەکانی ئەنجامداوە./.