بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆیک بادێ تا ساڵی 2030 بە فەرمی بووە یاریزانێکی نوێی یانەی بایەرلیڤەرکوزن. بەرگریکاری فەرەنسی لە یانەی سێڤیلیا بە 29 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 4 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک پاداشت پەیوەندی بە یانەی بایەرلیڤەرکوزن کرد.

ئامانجی ئەم یاریزانە پەیوەندی بەیانەیەکی ئاست بەرزەوە بوو کە بتوانێت کاتی یاریکردنی تەواوی بۆ مسۆگەر بکات بۆ ئەوەی چانسی بەشداریکردنی لەمۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بپارێزێت./.