بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لیدز یۆنایتد ماوەیەکە لە دانوستانە لەگەڵ بەرێوەبەرانی یانەی میلان بۆ
کڕینی ئۆکافۆر و دواجار هەردوو یانە ڕایانگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی بۆ
ئەم گواستنەوەیە و هەروەها ئەو یاریزانە بە واژۆکردنی گرێبەستێک پەیوەندی بەم یانەیە
کردووە بۆ ئەوەی ئەزموون لە یاریکردن لە پرێمەرلیگ پەیدا بکات.
لە بەیاننامەی
فەرمی یانەی میلان ڕاگەێندراوە: ئەم یانەیە دەتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە نوح
ئۆکافۆر بە هەمیشەیی پەیوەندی بە لیدز یۆنایتد کردووە. ئەم یانەیە سوپاسی ئۆکافۆر
دەکات بۆ ئاستی یاریکردن و پابەندبوونی بە یانەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت./.